سەرۆکایەتی فینلاند: تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پشتیوانیکردنی فینلاند و سوید لە ئەندامێتی ناتۆ
دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرۆکایەتی فینلەندا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە، تورکیا ره‌زامه‌ندی خۆی لە ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باکوری ئەتڵەسی “ناتۆ”، ئه‌ویش بەپێی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی سێ قۆڵی.
پێشتریش سه‌ركرده‌كانی ئه‌م سێ وڵاته و جێنس ستۆڵتنبێرگ ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ كۆبوونه‌وه‌یان له شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هاوپه‌یمانیه‌یه‌كه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ئه‌نجامدا.
ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێستا دەرگا کراوەیە بۆ ئەوەی فینلاند و سوید ببنه ئه‌ندامی ناتۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌ركرده‌كانی ناتۆ سوبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كه‌دا پاڵپشتی له سوید و فینله‌ندا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به هاوپه‌یمانێتییه‌كه بن.
ستۆڵتنبێرگ جەختی لەوە کردەوە کە ئه‌ندامبونی سوید و فینلاند بۆ تەواوی هاوپەیمانییەکە گرنگە و پەیامێکی بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا نارد کە دژایەتی فراوانکردنی هاوپەیمانییەکە نه‌كات.