هەولێر – نۆرس پرێس
بەگوێرەی راپۆرتە تەکنیکییەکان، باس لەوە دەکەن کە ئەپڵ هێدفۆنێکی نوێ رادەگەیەنێت، پێشبینیش دەکرێت ئەو بەرهەمە نوێیە بە نرخێکی زۆر بخرێتە بازاڕەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی “The Independent”ی بەریتانی، هێدفۆنەکانی داهاتوو دەبێتە یەکەم پلاتفۆرمی نوێی “ئەپڵ” لە ماوەی نزیکەی 10 ساڵدا و ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە بازاڕی تەکنەلۆجیادا.
پێشەنگی تەکنەلۆژیا بڕیارە رۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدەرانی وێبدا پەردە لەسەر هێدفۆنەکان لابدات، لەکاتێکدا دەنگۆکان باس لە ئەگەری نرخی نزیکەی سێ هەزار دۆلار دەکەن.
رەنگە ئەو نرخە زیادەڕۆییە بە شێوەیەکی سەرەکی بگەرێتەوە بۆ بوونی پێکهاتەی ورد و پێشکەوتوو کە لە دروستکردنی هێدفۆنەکاندا، کە پێشکەوتووترینیان دەبێت لە بازاڕدا و هیچ رکابەرێکی نابێت.
ئەپڵ گرەو لەسەر بەدەستهێنانی فرۆشی زۆر گەورەی ئەم هێدفۆنانە ناکات، چونکە دەبێتە پارێزراوی بەشێک لە کڕیارەکان کە دەتوانن بەوپەڕی متمانەوە پارە بدەن بۆ کڕینی.
بەرواری پێشکەشکردنەکە
هێدفۆنەکان بە ئەگەرێکی زۆرەوە، رۆژی دووشەممە رادەگەیەندرێت، بەڵام ئەوە تەنها وەک راگەیاندنێک دەبێت، لەبەردەم وادەی دەستپێکردنی بەبازاڕکردن.
هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باسیان لە ئەگەری پێشکەشکردنی ئەم هێدفۆنانە کردووە تا مانگی ئازاری 2024، یان لەوانەیە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بخرێنە بازاڕەوە.
سوودەکانی ئەم هێدفۆنە نوێیە
هێدفۆنەکان سەرنجیان لەسەر دابینکردنی ئەزموونێکی ناوازەی بەکارهێنەر دەبێت، ئەمەش واتە سوودەکانی بەردەست نین لەو ئامێرانەی کە ئێستا لە بازاڕدا بەردەستن.
ئەم هێدفۆنانە لەرێگەی ئامێرێکەوە بارگاوی دەکرێنەوە کە بەرگەی ماوەیەکی زۆر دەگرن لە بەکارهێنانی.
لەڕووی دیزاینەوە پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی هێدفۆنەکانی “AirPods Max” بێت کە کاتژمێری “Apple”ی لەگەڵدایە، لەکاتێکدا لە ئەلەمنیۆم دروست دەکرێت.
هێدفۆنەکان بە هەستەوەری ورد دیزاین دەکرێن بۆ ئەوەی بتوانن بزانن بەکارهێنەر چی دەکات.
هێدفۆنەکان هەستەوەری سێ ەهەندی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بزانن دەستی بەکارهێنەر لە کوێیە یان هەر شتێکی تر، رەنگە بتوانێت زۆر شت دەربارەی ئەو کەسەی بەکاریدەهێنێت لێوەی فێربێت.