هەولێر – نۆرس پرێس
لە راگەیەندراوێکی فەرمی ئۆپێکدا هاتووە کە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس، وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و ئەو وڵاتانەشی ئەندام نییە لەخۆدەگرێت، بە سەرۆکایەتی رووسیا، ڕێککەوتوون لەسەر ئاستی ئامانجی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی 40.46 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، کە لە ساڵی 2024ەوە دەستپێدەکات تا کۆتایی ساڵی 2024.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز،”ئۆپێک پڵەس” بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ ساڵی 2024 بە رێژەی 1.4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەمکردووەتەوە، بە بەراورد بە ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە رووسیا، ئەنگۆلا و نەیجیریا رووبەرووی کەمبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوتی دەبنەوە لە ساڵی 2024دا.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق بڕینی خۆویستانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا بە بڕی 211 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تا کۆتایی ساڵی 2024 درێژدەکاتەوە.
لای خۆیەوە ئەلێکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا، دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی بەرهەمی نەوتی رۆژانە بۆ 500 هەزار بەرمیل تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 درێژ دەکاتەوە. هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماهە بە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێک پڵەس کراوە کە لە 26ی ئەم مانگە لە ڤیەننا بەڕێوەدەچێت.