مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە دوو شاندی عێراقی دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی نوێنەرانی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراقیان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە شاندێکی نوێنەرانی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق بە گشتی و بارودۆخی پارێزگای نەینەوا بە تایبەتی خرایە بەر باس و گفتوگۆ.