بەهۆی گومانی لە دووگیانبوونی خۆشەویستەکەی ئەلپاچینۆ پشکنینی (دی ئێن ئەی) بۆ کرد
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەلپاچینۆ، ئەکتەری نێوداری ئەمریکی پێی سەیر بوو کە لە تەمەنی 83 ساڵیدا خۆشەویستە 29 ساڵانەکەی دووگیانە لەو، بۆیە داوای پشکنینی (دی ئێن ئەی)ـی کردووە بۆ ئەوەی دڵنیاببێتەوە لەوەی کۆرپەی سکی نوور ئەلفەلاح-ی بەرەچەڵەک کوەیتی، لە خۆیەتی.
بەگوێرەی رۆژنامەی TMZـی ئەمریکی؛ ئەلپاچینۆ دوای ئەوەی تووشی چەند کێشەیەکی تەندروستی بووە، وای زانیوە ئیدی توانای منداڵ خستنەوەی نەماوە، بەڵام پشکنین کراوە و دەریخستووە، خۆی باوکی منداڵەکەیە.
گومانەکانی ئەلپاچینۆ لە دووگیانبوونی خۆشەویستەکەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە، نوور ئەلفەلاح پێشتر لەگەڵ هەریەک لە میک جاگەر و کلینت ئیستوود پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە.
ئال پاچینۆ باوکی سێ منداڵە، یەکەمیان جولی ماری تەمەن 33 ساڵ، هەروەها دوو منداڵی دوانەی هەیە بەناوی ئەنتوان و ئۆلیڤیا، کە تەمەنیان 22 ساڵە.
دوای ئەوەی مانگی ئایاری ئەمساڵ، رۆبێرت دی نیرۆ، ئەکتەری ئەمریکی لە تەمەنی 79 ساڵیدا بوو بە باوک، ئەمە دووهەم جارە لە نێو ئەکتەرەکانی هۆڵیددا هەواڵی سەرسوڕهێنەری ژیانی کەسایەتییەکانی ببیسترێت.