لە دەریاچەی مەیدانکێ منداڵێک گیانی لەدەستدا

عەفرین – نۆرس پرێس

 ئێوارەی ڕۆژی شەممە منداڵێک لە ئاوەکانی دەریاچەی مەیدانکێ لە گوندەوارەکانی عەفرین لە باکوری حەلەب، گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، منداڵەکە ناوی حەسەن ڕەمەزان (12 ساڵ) بوو، لەکاتی مەلەکردن لە دەریاچەی مەیدانکێ لە گوندوارەکانی عەفرین لە باکووری شاری حەلەب خنکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمی منداڵەکەیان دۆزیوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری لە شارۆچکەی مەیدانکێ، بۆ ئەوەی دواتر ڕادەستی خێزانەکەی بکەنەوە.

 بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما وای لە دانیشتووانی ناوچەکە کردووە کە ڕوو لە دەریاچەی مەیدانکێ بکەن بۆ مەلەکردن.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان