نێچیرڤان بارزانی سەروکی هەرێمی کوردستان گه‌یشته ئه‌نقه‌ره
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بانگێشتێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممە 3ی حوزه‌یران، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بانگهێشتێكی فه‌رمی بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد كه نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌یان سه‌رۆك و سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ردۆغان له خولی تازه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئێواره‌خوانێكدا ده‌كات كه به‌بۆنه‌ی سوێندخواردنییه‌وه ساز ده‌كرێت.