وڵاتانی کەنداو بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە دەوڵەمەندتر دەبن

هەولێر – نۆرس پرێس

لە رێگەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردەوە، وڵاتانی کەنداو توانیویانە لە ساڵی رابردوودا داهاتیان بە بڕی 150 ملیار دۆلار زیاتر بکەن.

ئەم داهاتە، دەکاتە نزیکەی 10٪ داهاتی ساڵانی وڵاتانی کەنداو، لە بەرهەمی ناوخۆیی یان ئەوەی پێی دەگوترێت (جی دی پی).

کۆمپانیای مکێنزی ئەمریکی، تایبەتمەند بە کاری راپرسی، راپرسییەکی ئەنجامداوە لە ساڵی 2022، سەبارەت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، کە بەرێوەبەری جێبەجێکاری 119 کۆمپانیای وڵاتانی کەنداو تێیدا بەشداربوون.

لە راپۆرتی ئەنجامەکانی راپرسیەکەدا دەرکەوتووە کە ئاستی داهاتی ناوخۆیی وڵاتانی کەنداو بەهۆی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، لە جێبەجێکردنی کارەکانی حکومەت و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، وایکردووە ئاستی داهاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بە نزیکەی 10٪ زیاتر بێت لە ساڵی رابردوو.