ئاسایش هەوڵی به قاچاخبردنی 56 كه‌سی خێزانه داعشه‌كانی كه‌مپی هۆلی پوچه‌ڵكرده‌وه
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵی به قاچاخبردنی 56 كه‌سیان له خێزانی چه‌كدارانی داعش له كه‌مپی هۆل پوچه‌ڵكرده‌وه.
سایتی ئاسایش چه‌ند دیمه‌نێكی تۆماركراوی ئه‌و هه‌وڵه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه له رێی بارهه‌ڵگرێكی پڕ له ته‌خته ئه‌نجامدراوه‌و ئاماژه به‌وه‌دراوه، توانیویانه هه‌وڵه‌كه شكستپێبهێنن.
ئه‌و بارهه‌ڵگره 56 كه‌سی تێدابوه له ئه‌ندامانی خێزانی چه‌كدارانی داعش و 39یان منداڵبون و دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كه‌مپه‌كه چوه‌ته ده‌ره‌وه.
سایته‌كه ورده‌كاری باس نه‌كردوه‌و ته‌نها ئاماژه به‌وه دراوه، له پاش شوێنهه‌ڵگرتنی بارهه‌ڵگره‌كه، ئه‌و قاچاخچییه ده‌ستگیركراوه پلانی بۆ هه‌وڵه‌كه كێشاوه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، له كه‌مپی هۆل، 28 حاڵه‌تی كوشتنی تۆماركراوه، له ناویاندا 12 سوری هه‌ن، كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی مانگی سوری كوردی بو، 14 په‌نابه‌ری عێراقیش، كه نیوه‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه پێكدێنن كوژراون، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی 15 هه‌وڵی تیرۆركردن شكستی پێهێنراوه.
به‌پێی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.