داعش بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەربازگەیەکی سوپای عێراقی کردۆتە ئامانج

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، 2ی حوزەیرانی 2023، تێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە ڕێگەی ناسیاوەکانی نزیکی خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی سەربازگەیەکی سوپای عێراق راگەیاند.

ئاژانسی ئەعماق، کە نزیکە لەو رێکخراوە، بڵاویکردەوە، چەکدارەکانی بە چەکی جۆراوجۆر، سەربازگەیەکی سوپای عێراقیان کردە ئامانج، لە نزیک ناوچەی سنووری عەرعر لە پارێزگای ئەنبار.

ئەعماق ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بەئامانجکردنەکە، سەربازێک برینداربووە و زیانێکی زۆریش بەر سەربازگەکە کەوتووە، هاوکات چەکدارانی داعش گەڕاونەتەوە سەنگەرەکانیان.

رۆژی هەینی، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” دەرئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئاشکرا کرد کە بانگەشەی بۆ کردبوو لە سوریا، عێراق و ناوچەکانی ئەفریقا و ئاسیا، بە گشتی 20 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا کە 105 قوربانی لێکەوتەوە.