بەهوی هێرشێکی ئاسمانی ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەکانی F16 هێرشێکی ئاسمانیان دەستپێکرد و ژمارەیەک چەکداری داعش لە دیالە کوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی هەڵمەتی لەناوبردنی تیرۆرستان هێرشی ئاسمانی کرایەسەر چەند شوێنێک لە پارێزگای دیالە کە تیرۆرستانی داعش خۆیان تێدا حەشاردابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە لەسەر بنەمای زانیاریی دروست و بەدواداچونی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگیری سەربازییەوە لە رێگەی فڕۆکەی F16وە ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هێرشە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک تیرۆریست و لەناوبردنی حەشارگە و میوانخانەکان کە لەلایەن ئەم گروپە تیرۆریستییەوە بەکارهێنراون.