ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزە لە ماوەی 24 کاتژمێردا 11 بوومەلەرزە تۆمار دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی وێستگەکانی ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی ڕایانگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا 11 بوومەلەرزەیان تۆمارکردووە کە یەکێکیان لە باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە تۆمارکراوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەنتەرەکە ڕایگەیاند، ئەو بوومەلەرزانەی کە لە ئێوارەی دوێنێوە تا کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دەریای باکووری ڕۆژئاوای لازقییە تۆمارکراون، بەم شێوەیەیە،بوومەلەرزەیەک بەمەودای 19 کیلۆمەتر بە گوڕی 2.2 پلە بووە و بوومەلەرزەیەک لە ئیسکەندەرون لە باکووری ڕۆژئاوای ئیدلیبکە بە مەودای 68 کیلۆمەتر بە گوڕی ٣ پلە بووە.
هەروەها لە باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە بوومەلەرزەیەک به مەودای 169 کیلۆمەتر روویداوە کە بە گوڕی 2.6 پلە بووە، بوومەلەرزەکەی باشووریش گەیشتووەتە 69 کیلۆمەتر بە گوڕی 2.1 پلە، و بوومەلەرزەکەی باکووری لازقییە کە بە 10 کیلۆمەتر لە دەریای سوور دووربووە بەگوڕی 1.7 پلە.
سەنتەرەکە ئاماژە بەوەشدا، لەرزینەک بە مەودای25 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای لازقییە بە گوڕی 3 پلە روویداوە، هەروەها لەرزینێکی تر لە ڕۆژئاوای لازقییە بە مەودای 33 کیلۆمەتر بە گوڕی 1.8 پلە روویداوە.
بەگوێرەی ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزە ، بوومەلەرزەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای تەرتووس تۆمار کراوە، بەمەودای 65 کیلۆمەتر، بە گوڕی 1.1، هەروەها بوومەلەرزەیەکی تریش لە باکووری لوبنان و باشووری ڕۆژهەڵاتی تەرتووس بە دوری 44 کیلۆمەتر بە گوڕی 1 پلە تومارکراوە، و دوو بوومەلەرزەی تریش لە دورگەی قوبرس بە گوڕی1.8 پلە تومارکراون.