هەولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی کاربەدەستانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، پێدەچێت سیستەمی بەرگریی ئۆکرانیا زیاتر لە 30 موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ڕوسیاوە هەڵدرابون خستبێتە خوارەوە.
مۆسکۆ لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە نزیکەی 20 هێرشی جیاوازی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیای ئەنجامداوە، دەسەڵاتدارانی سەربازی لە کیێڤ ڕایانگەیاندوە، ڕوسیا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکی کروزی لەیەک کاتدا هەڵداوە.
لە بەیاننامەیەکی هێزە سەربازیەکانی ئۆکرانیادا هاتووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێزەکانی بەرگری ئاسمانی زیاتر لە 30 ئامانجی ئاسمانی جۆری جۆراوجۆریان لە ئاسمانی سەرانسەری کیێڤ و دەوروبەری ناسیوەتەوە و خستویانەتەخوارەوە.
ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ گوتی، هیچ پەیوەندییەکیان پێنەگەیشتووە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەمەبەستی بەهاناوەچون بەهۆی کەوتنەخوارەوەی موشەکی روسیا.
پێشتر ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، سیستمی بەرگری وڵاتەکەی زۆربەی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا دەخەنە خوارەوە.