هەولێر- نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ كەشوهەوا ئاسایی دەبێت و سبەی شەممە ئەگەری نمەباران و هەورە بروسكە لە هەندێك ناوچە هەیە، پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 3 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێم بە گشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنوریەكانی ڕۆژئاوای پارێزگای دهۆك ئەگەری نمە باران و هەورە بروسكە هەیە بە تایبەتی لە كاتەكانی ئێوارەدا، پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 3 بۆ 4 پلە بەرزتردەبنەوە بەراورد بەئەمڕۆ.