کشتوکاڵی جەزیرە: زیاتر لە 75 هەزار دۆنم بەروبوومی کشتوکاڵی بەهۆی تەرزە و بارانەوە لەناوچوون
قامشلۆ – نۆرس پرێس
موعتەز ئەحمەد، کاربەدەست لە بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی رووەک لە دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێری هەریمی جەزیرە رایگەیاند، زیاتر لە 75 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەهۆی باران و تەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ناوچەکانی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە لە مانگی ئایاردا پاڵەپەستۆی نزمی هەوا بوونەوە و ئەمەش زیانی بە ناوچەکانی بەروبوومی کشتوکاڵی گەیاندووە.
ئەحمەد زیادی کرد، لە راگەیندراوێکدا بۆ نۆرس پرێس گوتی، زۆرترین ناوچە زیانلێکەوتووەکان شارۆچکەکانی دەرباسیە و زەرگانن لە باکووری حەسەکە.
ئەو بەروبوومە زیانلێکەوتووانە زیاتر لە گەنم و جۆ پێکهاتوون، ئەمە جگە لە بەرهەمەکانی پاقلەمەنی و گەنمەشامی، هەروەها هەندێک جۆری سەوزە.
ئەو بەرپرسەی کشتوکاڵ باسی هیچ پلانێکی بۆ قەرەبووکردنەوەی جووتیارانی زیانلێکەوتوو نەکردووە.