ئەمریکا سزای بەسەر ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپاند
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی حوزەیرانی 2023، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئەندامانی سوپای پاسداران و کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای قودسدا سەپاند.
ئەم سزایانە “بەهۆی تۆمەتبارکردنیان بە بەشداریکردن لە پلاندانان بۆ پیلانی تیرۆریستی کە بەرپرسانی پێشووی حکومەتی ئەمریکا و دوو هاووڵاتی ئێرانی کە هەڵگری ناسنامەی ئەمریکا ” سەپێندراون.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، “سێ کەسی نیشتەجێی ئێران و تورکیا و کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، بەم هەنگاوە دەکرێنە ئامانج”.
هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوو بەرپرسی باڵای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەکاتە ئامانج بەهۆی تێوەگلانیان لە پلاندانان بۆ تیرۆرکردنی خەڵکی سڤیل، لەنێویاندا ر ۆژنامەنووسانی دەرەوەی وڵات.