هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی حوزەیرانی 2023، دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا رایگەیاند، کارە هەواڵگرییەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بۆ سەر رووسیا بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی بەرهەمهێنراوی کۆمپانیای “ئەپڵ”ی ئەمریکی ئاشکرا بووە.
دەزگای ئاسایشی رووسیا روونیکردەوە، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئەپڵ هەوڵی سیخوڕیکردنیان بەسەر رووسیادا داوە.
بەگوێرەی پێگەی هەواڵی سپۆتنیکی ڕروسی، دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا پشتڕاستی کردەوە کە ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون ئاماژەن بۆ هاوکاری نزیک لە نێوان سی ئای ئەی و ئەپڵ.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:” هەزاران مۆبایلی ئەپڵ هاک کراون، لەنێویاندا مۆبایلی باڵیۆزخانە بیانییەکان لە رووسیا، لەنێویاندا باڵیۆزخانەی وڵاتانی ناتۆ و چین.
بەگوێرەی راپۆرتی سپۆتنیک، دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا ئاماژەی بەوە کردووە کە “ئەپڵ توانایەکی بەرفراوان دەداتە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بۆ چاودێریکردنی هەر کەسێک، لەنێویاندا هاوبەشە دژە رووسیاکانی ئەمریکا”.
لە لایەکی دیکەوە، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین ئەمڕۆ رایگەیاند، بەپێی هەواڵی تاس کە سەر بە دەوڵەتە، بە بەردەوامی راپۆرتی وەزارەتی بەرگری و پاسەوانی سنوور و خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان و دەسەڵاتە خۆجێییەکان سەبارەت بە دۆخی ناوچەی بێلگۆرۆد بۆ سەرۆک کۆمار ڤلادیمێر پوتین ڕاپۆرت کراوە.
ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆد رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا شاری چیبیکینۆیان بۆردومان کردووە، هەروەها وێرانکاری لە باڵەخانەی ئیداریدا هەبووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و هەڵسەنگاندنی زیانەکان لە ئارادایە.