قامشلۆ-نۆرس پرێس
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 44 توشبوی نوێی به كۆرۆنا له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی راگه‌یاند.
ده‌سته‌كه باسی له‌وه‌كردوه، توشبوه‌كان، به‌سه‌ر 27 پیاو و 17 ژن‌دا دابه‌شبون.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له‌رێی په‌یجی فه‌رمی خۆیه‌وه له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، توشبوه‌كان له شاره‌كانی دێرك و قامشلۆ و حه‌سه‌كه تۆماركراون.
له كۆتایی مانگی رابوردو، ده‌سته‌كه 51 توشبوی نوێی به كۆرۆنا له ناوچه‌كانی خۆسه‌ر راگه‌یاند.
له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه له جیهاندا، تا ئێستا 38738 توشبو له ناوچه‌كانی خۆسه‌ر تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 1578 مردن و 2566 باشبونه‌وه هه‌بوه.