بۆ جاری دووەم لەیەک رۆژدا.. منداڵێک لەنێو رووباری خاپوور گیانی لەدەستدا
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمرۆ پێنجشەممە، 1ی حوزەیرانی 2023 منداڵێک لە رووباری خاپوور لە رۆژئاوای حەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا خنکا.
عەبود ئەلخەلەف، ئامۆزای باوکی منداڵەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵێکمان پێگەیشت کە یەکێک لە منداڵەکان لە رووباری خاپوور خنکاوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتێک گەیشتین، زانیمان یامەن محمد ئەلخەلفی تەمەن 13 ساڵ کە یەکێکە لە خزمەکانم، ئەو کەسەیە کە خنکاوە و گیانی لەدەستداوە، نزیکەی کاتژمێرێکمان پێچوو بۆ گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا ” و یەکێک لە منداڵەکانی دیکە پێش خنکان رزگار کرا.”
ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانی منداڵەکە خەڵکی شارۆچکەی مەرکەدە و تەرمەکەی رەوانەی شارۆچکەکەیان کراوە بۆ ئەوەی لەوێ بنێژرێت.
هەر ئەمرۆ منداڵێکی دیکە بەهۆی خنکانەوە گیانی لەدەستدا، لەئەنجامی مەلەکردندا لە نێو رووباردا.