دیمەشق – نۆرس پرێس
کریستۆڤ گالتێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، رۆیشتنی مێسی لە یانە پاریسییەکە راگەیاند.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، راهێنەری یانە پاریسییەکە،رایگەیاند کە مێسی بڕیاریداوە بە فەرمی یانەکە جێبهێڵیت و گوتی: “بەهیوام لە 3ی حوزەیرانی 2023، هاندەرانی پاریس بە جوانترین شێوە ماڵئاوایی لە مێسی بکەن، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە راهێنەری باشترین یاریزانی مێژوو بووم”.
لەو رۆژەدا دوا یاری ئەم وەرزەی پاریس دەبێت، هەروەها یاری ماڵئاوایی مێسی دەبێت، چونکە ماوەی گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و ئامادە نییە ماوەی گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە.
هاوکات تاوەکو ئێستا مێسی هیچی لەسەر وێستگەی داهاتووی نەگووتووە، لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی مارکا باس لەوە دەکات ماوەی دوو مانگە مێسی و خۆرخێی باوکی بە نهێنی سەرقاڵی دانوستاندنن لەگەڵ یانە سعوودییەکە.