ئەمڕۆ کۆبوونەوەى هاوپەیمانیی برێکس بەڕێوەچوو

دیمەشق – نۆرس پرێس

لە شارى کیپ تاون لە ئەفریقاى باشوور، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی حوزەیرانی 2023، کۆبوونەوەى هاوپەیمانیی برێکس بەڕێوەچوو.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى فەرمیی برێکس، وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى بەشداربوو لە هاوپەیمانیی برێکس کە پێکدێن لە بەڕازیل، رووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقاى باشوور، ئەمڕۆ یەکى حوزەیران کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، بە شێوەیەکى سەرەکی، گفتوگۆ لەسەر گەشەپێدانى گروپى برێکس ئەنجامدرا.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە کۆتایی مانگى ئابى ئەمساڵ، کۆبوونەوەى لوتکەى ئەو وڵاتانە لە ئەفریقاى باشوور بەڕێوەبچێت.