رەققە – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات “مەسەدە” لە میانی کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی خۆیدا، داوای لە پێویستی خستنەڕووی بڕیارنامەی نێودەوڵەتی 2254ی بە مەبەستی چارەسەریی لە سوریا کرد، لە رەوتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ دیمەشق، کە هەموو جوگرافیای سوریا لەخۆ بگرێت.
“مەسەدە” داوای بەشداری چالاکانەی نوێنەرانی گەلی سوریای کرد “بەبێ جیاوازی” و دیاریکردنی ئەوەی کە دەسەڵاتی دیمەشق دەتوانێت بیکات.
لە میانی کۆبوونەوەکەیدا، دەستەی کارگێڕی پشتی بە گرنگیی کۆمەڵگەی عەرەبی بەست لە “رۆڵی پێشەنگانە بە رەوتی قەیرانی سوریادا”، داوای یەکلاییکردنەوەی سیاسی هەمەلایەنەیان کرد.
ئەنجومەنەکە باس لە هۆکار و پاڵنەرەکانی ئاساییکردنەوەی عەرەبی لەگەڵ دیمەشق کرد، بەو پێیەی “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بە کاریگەرتر و ئەرێنیتر دەزانێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی میحوەری ئەستانە و لە لایەکی دیکەوە ئەو مەرجانەی کە دانراون لەسەر دەسەڵاتی دیمەشق و رادەی وەڵامدانەوەی بۆ ئەم دۆسیەیەش کاریگەری هەبووە”.
دەستەی کارگێڕی دیمەشقی بە بەرپرسیار زانی لە خاوکردنەوەی چارەسەرەکە لە سەرجەم ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکە، و بەرپرسیارێتییان خستە سەر شانیان بۆ بەمەبەستی دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی سەبارەت بە گەمارۆ ئابوورییەکان و ئاوەدانکردنەوە، کە دەتوانن ئەمە بکەنە مەرجێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، بە گوتەی دەستەکە.
داوایان کرد کە درێژە بدرێت بە کارەکانی بانگهێشتکردنی کۆبوونەوەی هێز و کەسایەتییە دیموکراسیەکان، هەروەها گرنگیش بە بەرە نیشتمانییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوخۆی سوریاش بدرێت.