ترامپ بەڵگەنامەیەکی نهێنی پاراستووە کە باس لە هێرشکردنی ئەمریکا دەکات بۆ سەر ئێران
هەولێر – نۆرس پرێس
داواکاری گشتی فیدراڵی لە ئەمریکا تۆمارێکی دەنگیی کۆبوونەوەیەکی هاوینی 2021 یان دەستکەوت، تێیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا دانی بەوەدانا کە بەڵگەنامەیەکی نهێنی پنتاگۆنی پاراستووە، سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران.
بەڵگەنامە تۆمارکراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ترەمپ تێگەیشتووە کە دوای دەرچوونی لە کۆشکی سپی، بەڵگەنامەی نهێنیی لی خۆی پاراستووە و تێیدا لێدوانەکانی ترەمپ ئاماژە بەوە دەکەن کە حەز دەکات زانیاری هاوبەش بکات، بەڵام ئاگاداری ئەو سنووردارکردنانەیە کە لە دوای سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکادا سەپێنراوە دەربارەی نهێنی تۆمارەکان، بەپێی ئەوەی لەلایەن سی ئێن ئێنەوە بڵاوکراوەتەوە.
تۆڕ ئەمریکییەکە ناوەڕۆکی تۆمارەکەی نەگواستووەتەوە، بەڵام بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک باس لەوە کراوە کە بەشێکی پەیوەندی بە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێرانەوە هەیە.
سەرچاوەکان تۆمارکردنەکە بە بەڵگەیەکی “گرنگ” ناودەبەن لە دۆسیەیەکی ئەگەری دژی ترەمپ، کە چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەتوانێت تۆمارەکانی سەرۆکایەتی بهێڵێتەوە و “بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی” بەڵگەنامە نهێنییەکان لاببات.
گوتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ رایگەیاند، ئامانجی “دزەپێکردنەکان” “هەڵگیرسانی گرژییەکانی” دەوروبەری ترەمپ بووە، بەردەوامی دەستوەردانەکانی وەزارەتی داد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بە کارێکی “شەرمەزارانە” دەزانێت.