کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی 47 ی دیکە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە گوندەواری حومس
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، بە هۆی بۆمب و تەقەکردنەوە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شارۆچکەی موشریفە لە حومس، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 47ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە:”بە پۆلیسی ناحیەی عەین ئەلنیسر لە پارێزگای حومس بڵاوکرایەوە کە دوو کەس دوو بۆمبیان فڕێداوە و تەقەیان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کردووە لە شارۆچکەی ئەلمشریفە، ژمارەیەک لە ئامادەبووان بریندار بوون و کوژران”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “راستەوخۆکاروانەکانی پۆلیسی قەزای عەین ئەلنیسر و بنکەی پۆلیسی ئەلمشریفە و لقی ئاسایشی تاوانەکان لە حومس، بە چاودێری بەڕێوەبەری پۆلیسی حومس، چوونەتە شوێنی رووداوەکە و بۆیان دەرکەوتووە کە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چل و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، هەندێکیان باری تەندروستییان سەختە”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە “بریندارەکان چارەسەریان بۆ کراوە و کوژراوەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری حومس”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.