دووه‌مین گیانلەدەستدان به تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان تۆمارکرا
هەولێر – نۆرس پرێس
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دووه‌مین حاڵه‌تی گیانلەدەستدان له هه‌رێمی كوردستان به تای خوێنبه‌ربوون لە هەولێر تۆمارکراوە.
سەبارەت بە حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی ئاشکرایکرد، حاڵه‌تی یه‌كه‌م له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و حاڵه‌تی دووه‌م له‌ناو شاری هه‌ولێر بووه و هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ئاژه‌ڵه‌وه هه‌بووه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسەی دوێنێ گیانی لەدەستداوە دانیشتووی هەولێر بووە و پیشەی گۆشتفرۆش بووە. گوتیشی: ئامارەکانی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی عێراق زۆر لەو ئامارانە زیاترە کە رادەگەیەندرێت.
وەزیری تەندروستی داواشی لە هاووڵاتیان کرد تەنیا لە شوێنە فەرمی و ناسراوەکان گۆشت بکڕن.
په‌تای كۆنگۆ (CCHF) یاخود تای خوێنبه‌ربوون، به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌ناوی (Nairovirus)، له رێگه‌ی زینده‌وه‌رێكی بچوك “گه‌نه” (گه‌نه: مشه‌خۆڕێكی خوێنمژه له تیره‌ی جاڵجالۆكه‌ییه‌كان)، هه‌ڵیده‌گرێت له نه‌خۆشیه‌كه‌كانی (tick borne disease) ده‌ناسرێت، ڤایرۆسه‌كه له وڵاتانی ئه‌فریقاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا بەربڵاوه.
زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵه وشكاییه‌كان و ماڵیه‌كان له مه‌ڕو ماڵات و بزن به خانه‌خوێی ئه‌م ڤایرۆسه داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی باڵنده‌كان به‌رگریان بۆی هه‌یه به‌ڵام به خیرایی كاریگه‌ری له حوشتر مرخ (نه‌عامه)دا ده‌رده‌كه‌وێت.