ئەمڕۆ پلەی گەرما لە سوریا دەگاتە بەرزترین ئاستی

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە سوریا لە بڵاوکراوەی کەشوهەوای ئێوارەی خۆیدا، رایگەیاند، کە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە ئاستی مامناوەندی خۆی زیاتر دەبێت، هەروەها ئاسمانی ئەو وڵاتە لەنێوان روون و هەور دەبێت بەگشتی، لەئەنجامی کاریگەری درێژکردنەوەی لاوازی پاڵەپەستۆی هەوای رووکەشەوە کە پەیوەندی بە ئاو وهەوای رۆژئاواوە هەیە لە بەرگەهەوای سەرەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، “ئەمڕۆ کەشوهەوا بەهاریی و گەرم دەبێت، لە نێوان روون و نیمچە هەور بە گشتی، لەگەڵ تەم و مژ لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و بیابان.”

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئاراستەی با لە رۆژئاواوە بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت، لەنێوان سووک و مامناوەنددا، لەگەڵ بارانێکی چالاک لە هەندێک کاتدا، هەروەها شەپۆلی دەریا نزم دەبێت.

پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە، لە 2 بۆ 4 پلەی سەدی زیاتر لە رێژەکەی.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی