فیلمێکی سووری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە لیبیا دوو خەڵاتی بەدەستهێنا

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی چوارشەممە، فیلمێکی سووری لە کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مزدە کە لە لیبیا بەڕێوەچوو، دوو خەڵاتی بەدەستهێنا.

کورتە فیلیمەکە لەژێر ناونیشانی “جەواد” بوو، و لە نووسین و دەرهێنانی ئەیهەم عرسان و بەرهەمهێنانی کۆمپانیای گشتی فیلم بوو.

 هونەرمەندی سوری محەمەد حەداقی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڤێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا ئەویش بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمەکەدا، هەروەها  خەڵاتی دەستەی دادوەری، بۆ سلێمان ئەحمەد  پاڵەوانی فیلمەکە دەرچوو.

دەرهێنەری بەرهەمەکە، ئەیهەم عرسان، سەبارەت بەو دوو خەڵاتە دەڵێت، هەر خەڵاتێک کە فیلمەکە وەریدەگرێت، بەهایەکی گەورەی بۆ ئێمە هەیە.

عرسان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەرهەمانەی کە ئاراستەی منداڵان لە سوریا دەکرێن گرنگییەکی زۆریان هەیە، هەروەها پێویستیان بە پاڵپشتییەکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی کتێبخانەیەکی هونەری هەبێت کە زۆرێک لەو بەرهەمانە لەخۆبگرێت بە ئامانجی کێبڕکێکردن لەگەڵ بەرهەمەکانی کلتورەکانی تر.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمە سینەمایی و دراماتیکییەکانی منداڵان لە بەرهەمەکانی تر قورسترن، بەڵام پێویستییەکی گەورە و گرنگن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی