هێزە عێراقییەکان لە ئەنبار و نەینەوا 4 ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە،31ی ئایاری 20023، هێزە عێراقییەکان لە بۆسەیەکی ورد و درشتدا لە ناوچە جیاوازەکانی ئەنبار و نەینەوا، چوار ئەندامی (داعش)یان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاند، “بە ئۆپراسیۆنی چۆنییەتی و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروستی بەڕێوەبەرایەتییەکە و خەڵکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و هەندێک تیم و بە هاوکاریی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، بۆسەی ورد و درشت لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا دانرا”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی دەستگیرکردنی چوار کەسی داواکراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی “بڕگەکانی ماددەی 4ی تیرۆر” لە قەزای ئەلرتبە و ناوچەی ئەلجەدا.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “سەرجەمیان بە شێوەیەکی یاسایی رادەستی لایەنی داواکار کراون”.