کەسایەتییە سیاسیەکان: تورکیا بەنیازە پشتێنەیەکی جیهادی لەسەر سنوری سوریا دامەزرێنێت

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، حەنا سومی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتی ئەرمینیا لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، تورکیا بەنیازە پشتێنەی “داعشی” لەسەر سنووری سووریا پێکبهێنێت.

سومی لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی تورکیای بە “مەترسیدار” وەسف کرد، کە داوای لە حکومەتی سوریا کرد هاوکاریی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕابگرێت، هەروەها لە سەر یەک مێزی گفتوگۆ لەگەڵ بەناو “هاوپەیمانی نیشتمانی” دابنیشێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی .

پێشتر مەولود چاوشئۆغڵو ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی سیاسی پێشکەش بە ڕژێمی سوریا دەکات بۆ وەدەرنانی “تیرۆریستان” کە مەبەست لێی هەسەدەیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆرس پرێس، “سومی” ئاماژەی بەوەدا کە “جەیش وەتەنی” کە تورکیا پاڵپشتی دەکات هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” نییە، ئاماژە بەوە دەکات کە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەوان لە باب و عەفرین و سەرێکانی بوون بە شوینی داڵدەدانی پاشماوەکانی داعش.

لە کاتێکدا “هەسەدە” شەڕی لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا کرد و لە دوا مۆڵگەکانیدا لە شەڕی باغۆز لە دێرەزور ساڵی 2019 وەدەرینان، لەسەر ئەو بنەمایەی کە “کۆتاییهێنان بە ئامرازەکە لەناوبردنی تەواوی پلانەکەیە”، بە وتەی سومی.

داودئۆغڵو وتبووی: “ڕژێمی سوریا مافی ئەوەی هەیە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان لەناوببات، بەڵام ئەوە راست نییە کە  ئۆپۆزیسیۆنی میانڕەو بە تیرۆریست ببینێت.”

بەگوێرەی راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی نۆرس پرێس، خوێندنەوەکانی ئەم دواییەی لێدوانەکەی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا جیاواز بوون، لە نێوان ئەوانەی کە وەک بڵقی میدیایی دەیبینن، لەگەڵ ئەوانەی دەڵێن ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە کە ساڵانێک لەمەوبەر لەسەر حیسابی دۆزی گەلی سوریا.

لای خۆشیەوە ساڵح كەدۆ سكرتێری پارتی چەپی كوردستانی رایگەیاند، یەكەمجار نییە گفتوگۆ لەنێوان حكومەتی دیمەشق و توركیادا دەكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پێشتر توركیا رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ داعش و جه‌بهە‌ی نوسره‌ و چه‌ند رێكخراوێكی توندڕه‌وی تر كردووه‌، “به‌مه‌به‌ستی لەناوبردنی كورد له‌ ناوچەکە.”

“کەدۆ” ئاماژەی بەوەدا کە “هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هاوبەشی تورکیایە لە داگیرکردنی خاکی سووریا لەسەر سنوورەکان و ئەنجامدانی پێشێلکاری دژی دانیشتووانەکەی”.

هەروەها محەممەد ئەلموفلح، بەرپرسی نووسینگەی ئامادەکاری و ڕێکخستنی پارتی پارێزگاران ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورکیا دەستبەرداری تەماحەکانی بێت لە خاکی سووریا، بەو پێیەی هێشتا هەڕەشە هەیە بۆ “دەستبردنی زیاتر بۆ خاکەکانمان”.

گوتیشی: “توركیا ئەمڕۆ پێشەكییەك دەدات بە وازهێنان لە هاوپەیمانی سووریا، هەروەها پێشتریش هەڵوێستی هاوشێوەی هەبوو بە وەلاوەنانی هاوپەیمانەكانی لە بەرامبەر بەرژەوەندییە سیاسییەكانی”، بە ئاماژەدان بە وازهێنان لە ئیخوان موسلیمین.