سوتانی 70 دۆنم بەرهەمی گەنم لە گوندەوارەکانی حەما بەهۆی تۆپبارانی حکومەتەوە

ئیدلب – نۆرس پرێس

لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە رۆژی چوارشەممە، ئاگر لە 70 دۆنم بەرهەمی گەنمی گوندی خربەت ئەلناقووس لە باکووری رۆژئاوای شاری حەمای گرتەوە.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئاگرەکە دوای کەوتنە خوارەوەی 3 تۆپ لە کێڵگەکانی گەنم بووە، کە 6 کم لە گوندی خربەت ئەلناقوسەوە دوورە، کە چڕبوونەوەی زۆری هێزەکانی حکومەتی لێیە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانی بگەنە شوێنەکە، بەڵام جووتیارەکان بە کەرەستەی سادەوە توانیان گەمارۆی ئاگرەکە بدەن و کۆنترۆڵی بکەن.

پێشتر ئاگر لە ناوچەی خربەت ئەلناقووس، لەنێو بەروبوومی جۆدا کەوتەوە، دوای ئەوەی بە تۆپ، دەستەی تەحریر شام (پێشتر بەرەی نوسرە بوو) ناوچەکەی کردە ئامانج.