تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتروڵکرد
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە، ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکان شارۆچکەی شەعفا لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کەوتەوە، هۆکارەکانی ئەو ئاگرە تا ئێستا نەزانراوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵی بکەن و بیکوژێننەوە.
عەلی نەجم، جووتیارێکی خەڵکی شارۆچکەی شەعفە، کە 115 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە، ڕایگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە هاوکاری دانیشتووانی ناوچەکە توانیان ئاگری شارۆچکەی شەفعە بیکوژێننەوە، ئاگرەکە گەنمی جووتیارێک بەناوی عەلی ئەلبو مەسیری کە لە گەڕەکێکی ناوەڕاستی شارۆچکەی شەفعەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورە گرتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای کەمتر لە 10 خولەک لە کەوتنەوەی ئەو ئاگرە، گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە و کۆنتڕۆڵیانکردووە.
عەلی باسی لەوەش کرد، هۆکاری ئاگرەکە نادیارە، هاوکات ڕوونیشی کردەوە کە پێش ئاگرەکە کەس لەو شوێنە نەبووە، بۆیە هۆکارەکەی بە شاراوەیی ماوەتەوە.
جێی باسە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگرێک گەیشتووەتە گەنمی شارۆچکەی جەردی لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و تیمەکانی ئاگرکوژنەوە و دانیشتوانی شارۆچکەکەیش ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.
ئامادەکردنی: ماهر مستەفا – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی