لە ئەڵمانیا 7 کەس بە تۆمەتی کۆکردنەوەی پارە بۆ داعش دەستگیرکران

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

نوێنەرانی دادگای ئەڵمانیا ئەمرۆ چوارشەممە 31/5/2023 رایانگەیاند، حەوت کەسیان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارن بە کۆکردنەوەی پارە و ناردنی بۆ داعش لە سوریا.

نوسینگەی دادوەری گشتی، لە دادگای فیدراڵی رایگەیاند، ئەو 7 تومەتبارە بریتین لە چوار هاووڵاتی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک مەغریبی و ئەوانی دیکەی خەڵکی کۆسۆڤۆ و تورکیان، تۆمەتبارن بەوەی سەر بە “تۆڕێکی نێودەوڵەتین کە لە ڕێگەی هاوکاری داراییەوە پاڵپشتی چالاکییە تیرۆریستییەکانی داعش لە سووریا دەکات”.

نوێنەرانی دادگای ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەشکردووە، گروپەکە لە ساڵی 2020 دەستیپێکردووە، بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری نامە ناردنی تێلێگرام بۆ داوای بەشداریکردن و کۆکردنەوەی پارە.

تۆڕەکە پێکدێت لە ژمارەیەک نێوەندگیری دارایی، کە هەڵدەستن بە کۆکردنەوەى پارە یان دروستکردنى هەژمارى بانکى بۆ کارى خێرخوازى، دواتر پارەکە دەگوازنەوە بۆ “داعش”.

داواکارانی گشتی رایانگەیاندووە، ئەو پارەیە بۆ پاڵپشتیکردنی چەکدارانی داعش بەکارهاتووە کە لە کەمپەکانی باکوری سوریا راگیراون و لە هەندێک حاڵەتدا ئەو پارەیە وەک یارمەتی دارایی  بۆ هەڵهاتنیان لە نێوە کامپەکە بەکارهاتووە.

بە گشتی لە ڕێگەی تۆڕەکەوە 65 هەزار یۆرۆ کە دەکاتە 69 هەزار و 367 دۆلار کۆکرایەوە.

دەستگیرکردنی ئەم 7 تومەتبارە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر ئەنجامدراوە کە لەماوەی رابردوو لەسەرانسەری ئەڵمانیا دەستپێکردووە، بۆ دەستگیردنی ئەو گروپەکانەی یارمەتی داعش دەدەن.

لە ئۆپەراسیونێکی ئەمڕۆدا زیاتر لە 1000 ئەفسەری پۆلیس پرۆسەی گەران و پشکنینیان بۆ 90 تەلار لە سەرانسەری ئەڵمانیادا ئەنجامداوە.