بەڕێوبەری خۆسەری گێڕانەوەی 369 گیرخواردووی لە سوودانەوە راگەیاند
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان، گێڕانەوەی 369 هاوڵاتی گیرخواردووی لە سوودانەوە بۆ ناوچەکانی راگەیاند، ئەمەش بە سێ گەشت ئەنجامدراوە.
لە 22ی ئایاردا خۆسەری 161 گیرخواردووی لە سوودانەوە گەڕاندەوە بۆ قامشلۆ.
ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکدا دێت کە لە 18ی نیسان لەلایەن بەڕێوبەری خۆسەریەوە دەستیپێکرد، کە لە یەکێک لە بڕگەکانیدا گەڕانەوەی پەنابەران بۆ ناوچەکانی خۆیانی لەخۆگرتبوو، وەک وەڵامێکی دەستبەجێ بۆ بانگەوازی ئەو هاوڵاتیانەی لە سودان گیریان خواردبوو.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری لە راگەێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، له گه شتی دووه میاندا توانیویانه 18 کەس له نێویاندا 3 کۆرپە، بگوازنەوە بۆ قامشلۆ و گەشتی سێهەمیش که له 201 کەس پێکهاتبوو، لە نێویاندا منداڵ و31 کۆرپەلە هەبوون، ئەمە جگە لە ژن و سێ تەرمیش کە لە سودان گیریانخواردبوو، وەک دواین گرووپ گەیشتەوە دیمەشق.
رۆژی 27ی نیسان، ئیدارەی سوودان پێکهێنانی لیژنەیەکی راگەیاند کە ئامانج لێی یارمەتیدانی ئەو سووریانەی ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری بوو بۆ گەڕانەوەیان، کە لە سودان گیریان خواردبوو .