تەرمی کەسێک لە ڕووباری عاسی لە ڕۆژئاوای ئیدلیب دۆزرایەوە
ئیدلیب – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممە تیمەکانی فریاگوزاری لە گوندەوارەکانی ئیدلیب تەرمی کەسێکی ئاوارەیان لە گوندەوارەکانی باشووری ئیدلیب دۆزیەوە، کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕووباری عاسی لە ڕۆژئاوای ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا خنکابوو.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، تیمەکانی فریاگوزاری دوای گەڕان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ توانیان تەرمی ئەنوەر شەواف کە تەمەنی 37 ساڵە دەربهێننەوە کە بەهۆی خنکانەوە لە ڕووباری عاسی نزیک گوندەکە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە خەڵکی شاری مەعرەت نەعمانە لە باشووری ئیدلیب، سەرەتای ساڵی 2020 کاتێک هێزەکانی حکومەتی سوریا شارەکەیان کۆنترۆڵکردووە، ئاوارەی ناوچەی سەلقین بووە.
لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای سوریا، لە هاوینی هەموو ساڵێکدا حاڵەتەکانی خنکان زۆرن بەتایبەتی لە ڕووبارەکانی فورات لە گوندەوارەکانی حەلەب و لە رووباری عاسی و ئیدلیب و عەفرین دەریاچەی مەیدانکێ.