خاوەنی بیرەئاوییەکانی حەسەکە لە دوای یەک رۆژ مانگرتن گەڕانەوە سەر کارەکانیان
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمرۆ سێشەممە، 30ی ئایاری 2023، خاوەن بیرە ئاوییەکانی دوو گوندی پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوایی کوردستان مانگرتنیان رایگەیاند، بەڵام دوای رۆژێک لە مانگرتن دووبارە گەرانەوە سەر کارەکانیان.
بەپێی قسەی بەشێک لە خاوەن بیرەئاوییەکان، بریاری مانگرتن لەدوای ئەوە هات کە بەرێوبەرایەتی خۆسەر نرخی سوتەمەنی بەرزکردووە هەروەها پێدانی مۆڵەتی کارکردنی ساڵانە کرد بە 500 هەزار لیرەی سوری وەک باجی ساڵانە.
یەکێک لە خاوەن بیرەئاوییەکان قسەی بۆ نۆرس پرێس کردووە و رایگەیاندووە، “دوای رۆژێک لە مانگرتن دەگەڕێینەوە سەر کارەکانمان”.
دوێنێ خاوەنی بەشێک لە بیرە ئاوەکانی گوندەواری حەسەکە بە نورس پرێسیان رایگەیاندبوو، کە بەرێوبەرایەتی خۆسەر نرخی سوتەمەنی لە 100 لیرەوە بۆ هەر لیترێک گازۆیل بۆ 450 لیرە بەرزکردووە.
ئەم رێوشوێنانە وایکرد خاوەنی زۆرینەی بیرەئاوەییەکان لە ناوچەی ئەلحەممە کارپێکردنی بیرەئاوەکانیان رابگرن، بەتایبەتی بیرەئاوەکانی گوندەکانی ئوم مەزات و ئەلحاج کە نزیکەی 60 کانیاوی ئاوی تێدایە.
عەبود عنێزی، خاوەنی بیرەئاوێکی پاک کە تایبەتکراوە بە فرۆشتنی ئاوی خواردنەوە لە گوندی ئەلحەج دەڵێت، “دوای وەستانی بۆ ماوەی یەک رۆژ دووبارە گەرانەوە سەر کارەکانیان، بۆ ئەوەی نەبێتە هاوبەش لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئاوی وێستگەی عەلووک لە سەر شاری حەسەکە بڕیووە”.
بەپێێ قسەکانی عنێزی بێت بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی و باجی ساڵانە رانەبراوەن، بەڵام خاونی بیرەئاوییەکان، نرخی یەک تەنکەری ئاوی لە 7 هەزار لیرە بۆ 11 هەزار بەرزکردەووە.
بەهۆی برینی ئاوی وێستگەی عەلووک (کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی حەسەکەیە) لە شاری سەرێ کانی کە لە ژێر کۆنترۆلی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە، زۆربەی کات شاری حەسەکە بێ ئاوە دەمینێتەوە.