سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : پەرەپێدانی كشتوكاڵ بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پێشخستنی ئابووری

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی کردنەوەی کارگەی شیرەمەنیی زۆم لە گوندی ژاژۆک-ی سەر بە قەزای مێرگەسۆر بەڕێوەدەچوو.

سەرۆکی حکومەت کارگەکەی کردەوە و بەشەکانی بەسەرکردنەوە. کارگەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت کە بریتین کە کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و هەروەها بنکەکانی کۆکردنەوەی بەروبوومی ئاژەڵداران و جووتیاران. ئێستادا 12 بنکە تەواو کراون و بەرهەم وەردەگرن، هەشت بنکەی نوێش لە قۆناغی جێبەجێکردن دان، لە ئایندەش بنکەی تر بە گوێرەی پێویستی کارگە زیاد دەکرێن.

سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پشتیوانیکردنی جووتیاران و کارکردن لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاوو خۆراک.