“قەتەر و تورکیا کەسیکی ئۆپۆزسیۆنا سوریا رادەستی حکومەتیکی دیمەشقیان کرد”
ئیدلب – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، 29ی ئایاری 2023، دەسەڵاتدارانی قەتەر بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا، کەسێکی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی سوریا، بەناوی ماهر دەغیم رادەستی دیمەشق کرد، ئەم رادەستکردنەش مشتومرێکی زۆری لە نێو توڕە کومەڵاتییەکان دروستکردووە.
بەگوێرەی هەندێک میدیای نزیک لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا، دەغیم خاوەنی کۆمپانیایەکی گواستنەوەی پارەیە کە لە نێوان تورکیا و باکوری رۆژئاوای سوریا کاردەکات.
ئاماژەیان بەوەشکرد، بنەماڵەی دەغیم پشتڕاستیان کردووەتەوە کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت)ەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ قەتەر کورەکەیان رادەستی رژێمی سوریا کراوە، ئەوەش دوای چەند رۆژێک لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رەگەزنامەی تورکی کە دەغیم لە ماوەی رابردوو وەریگرتبوو.
تاوەکو ئێستا نەزانراوە بۆچی رەگەزنامەی دەغیم هەڵوەشاوەتەوە و دیپۆرتی قەتەر کراوە و دواتر رادەستی دیمەشق کراوە.
بەشێک لە ماڵپەرەکانیه تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە یەکێک لە کەسوکارەکەی دەغیم رایگەیاندووە کە هەواڵگری تورکیا بەڵێنی دیپۆرتی بۆ شاری عەزاز (ناوچەی ژێر کۆنترۆلی ئۆپۆزسیۆنی سوریا) وەک زامنی سەلامەتی دابوو، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە تورکیا کورەکەیانی دیپۆرتی قەتەر و دواتر بۆ دیمەشق ناردوە و پاشان هەموو پەیوەندیەکان لە گەڵیدا پچراوە.
ئەنوەر بونی بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی یاسایی لە سوریا لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئۆریێنت نێت ڕایگەیاند، “دەرکردنی بۆ دۆحە و دواتر ڕادەستکردنی قەتەر بە ڕژێمی ئەسەد، پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت”.
بونی دەلێت، “یاسا ناوخۆییەکان ڕێگە بە دەستەڵاتدارانی تورکیا دەدات هەر کەسێکی بیانی دیپۆرتبکات، لە حاڵەتێک کە سەرپێچی ئەنجام بدات، بەڵام چۆنکە مافی مانەوەی لە قەتەر نەبووە، نەدبوا دیپۆرتی ئەو وڵاتە بکرێت، بۆیە دیپۆرتکردنەوەی قبوڵکراو نییە”.