هەولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا چوار پێشنیازی بۆ هەڵوەشاندنەوەی کەمپی هۆڵ لە سوریا کە کەسوکار و بنەماڵەی سەرکردە باڵاکانی داعش لەخۆدەگرێت رەتکردووەتەوە.
تورکی عوتبی سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کەمپی هۆڵی سوریا وەک مایەی نیگەرانی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بە عێراقیشەوە دەمێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی پێداگریی ئەمەریکا بۆ هێشتنەوەی کەمپەکە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانی خۆیەتی، بۆ وروژاندنی ئاژاوە و ناسەقامگیری، بۆ بەردەوامکردنی زەبری ڕەوتێکی توندڕەوی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆشکی سپی چوار داواکاری نێودەوڵەتی ڕەتکردەوە، لەنێویاندا عێراق، بۆ هەڵوەشاندنەوەی کەمپی هۆڵی سوریا، بەتایبەتی لەگەڵ بونی زیاتر لە 25 هەزار کەس کە لە ژینگەیەکی توندڕەودا دەژین.
كه‌مپی هۆل یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كەمپه‌كان كه خێزان و ئه‌ندامانی داعشی تێدایه کە دەکەوێتە رۆژئاوای كوردستان و زیاتر له 60 هه‌زار هاوڵاتی سوری و هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی جیهانی تێدایه، له‌نێویاندا 30 هه‌زار و 738 كه‌سیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین.