لە هەرێمی کوردستان 667 کەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون

هەولێر– نۆرس پرێس

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا 667 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

دوێنێ دووشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، دامەزراوەکانیان 667 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکردووە و دەستیان گرتووە بەسەر 45 کیلۆ و 80 گرام ماددەی هۆشبەردا، ئەمە جگە لە 530 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن،  2774 دەستە حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ، و 70 کیلۆگرام  ماددەی دەرمانچا، کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆین.