لەنێویاندا ژنێکی دووگیان هەیە.. 4 کەس بە گولەی جەندرمەی تورکیا  لە باکووری ئیدلب بریندار بوون

ئیدلب  – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە،29ی ئایاری 2023،  4 کەس بە گولەی جەندرمەی تورکیا بریندار بوون کە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ناو خاکی تورکیا بەرامبەر ناوچەی خەربەت ئەلجەوز لە باکووری ئیدلب، برینداربوون.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەکانی ئەمبولانس سێ گەنج و ژنێکی دووگیانیان لە خاڵی سنووری باکووری خەربەت ئەلجەوزەوە گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوچەکە، دوای ئەوەی لە خاڵی جەندرمەی تورکیا لەسەر سنوور کەوتوونەتە بەر تەقە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوانەی دیکە لەگەڵیان بوون توانیان خۆیان دەربازبکەن و بپەڕنەوە و بەسەلامەتی گەڕانەوە سوریا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی بەئامانجگرتن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ئەنجامدراوە، وەک پێشتریش، ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنە بریندارەکە تووشی برینێکی سەختی پشتی بووە کە مەترسی لەسەر ژیانی دروستکردووە، لەکاتێکدا ئەو سێ گەنجە بەدەست برینێکی مامناوەندەوە دەناڵێنن.