سەرکردەیەکی پێشووی گروپێکی لایەنگری تورکیا لە یەکێک لە شارۆچکەکانی ڕاس ئەلعەین کوژرا
حەسەکە – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە، سەرکردەیەکی پێشووی گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سەر بە تورکیا، لە گوندی ڕاس ئەلعەین لە باکووری شاری حەسەکە کوژرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، نەجیب ئەلشێخ، سەرۆکی پێشووی گرووپی سوقور شەماڵ، لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی خێلی عەگیداتەوە لە دۆسیەیەکی تۆڵەسەندنەوەی پێشوودا لە ڕاس ئەلعەین لە گوندێکی باکووری حەسەکە تەقەی لێکرا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گرووپە چەکدارە راستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو سەرکردەیە لە شارۆچکەی تەل حەلەف لە باشووری ڕاس ئەلعەین لە گوندەوارەکانی حەسەکە کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هەروەها سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، هۆکاری کۆشتنەکە بەهۆی کێشەیەکی پێشووی تۆڵەسەندنەوە بووە، بەو پێیەی کە ئەو سەرکردەی پێشووی گروپەکە دەستی لە کۆشتنی یەکێک لە گەنجەکانی ئەو خێڵەدا هەبووە لە ناوچەکە.
تورکیا بە پاڵپشتی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری خوی لە سوریا لە کۆتایی ساڵی 2019 بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ناوچەی ڕاس ئەلعەینی کۆنتڕۆڵ کرد.