سەرۆکایەتی تورکیا کۆبوونەوە لە نێوان ئەردۆغان و ئەسەد ڕەتدەکاتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی دووشەممە ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک ئەردۆغان و هاوتا سورییەکەی، بەشار ئەسەد، ڕەتکردەوە.

کالین لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی   atv رایگەیاند، کە لە ئێستادا هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەردۆغان و ئەسەد لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجام نادرێت.

بەڵام ئاماژەی بە پرسی پەنابەران کرد و ڕایگەیاند، کە تورکیا دەیەوێت بیانگەڕێنێتەوە، بەڵام بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هەنگاو بە هەنگاو ئەم کارە ئەنجام دەدەرێت.

لێدوانەکانی تورکیا لەماوەی ڕابردوودا سەبارەت بە دیداری داهاتووی ئەردۆغان و ئەسەد دووبارەبوونەتەوە بۆیە دیمەشق دەڵێت، ئەگەر هێزەکانی تورکیا لەو زەوییانە نەکشێنەوە کە خاکی سوریای داگیرکردووە، ڕەتیدەکاتەوە کۆببنەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: هۆزان زوبێر