واشنتن- نۆرس پرێس
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی قاعیدەی راگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی ورددا کە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا.
بایدن وتی “دادپەروەری بەدیهات” دوای ئەوەی ئەمریکا لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا زەواهیری کوشت.
بایدن لە وتارێکدا لە کۆشکی سپییەوە، رایگەیاند ” چیتر سەرکردە تیرۆریستەکە بوونی نییە و جیهان چیتر لەم بکوژە خراپە ناترسێت”.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جه‌ختی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وامه له پیشاندانی هێز و توانای خۆی بۆ پاراستنی ئه‌مریکییه‌کان له‌و که‌سانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیانیان پێ بگه‌یه‌ن.
بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، زەواهیری هەستاوە بە ناردنی ڤیدیۆی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، داوای لە شوێنکەوتووانی کردووە هێرش بکەنە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
بایدن وتی: ئەمشەو جارێکی دیکە سەلماندمان کە هەرچەند کات بخایەنێت بۆ دۆزینەوەی دەستدرێژکارێک کە هەڕەشە لە گەلی ئەمریکا بکات، لە کۆتاییدا ئەمریکا دەیاندۆزێتەوە.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئه‌و هێرشه ورده‌ی که زه‌واهیری کردووه‌ته ئامانج، ئه‌نجامی “خۆڕاگری و لێهاتووییەکی لەرادەبەدەر” بووه که له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مریکاوه پیشان درا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەواڵگری لە سەرەتای ئەمساڵدا شوێنی ئەلزەواهیری دۆزیوەتەوە، لەکاتێکدا رووی لە ناوەندی شاری کابول کردووە تا لەگەڵ خێزانەکەی یەکبگرێتەوە.
بایدن وتی: ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رکێکی سه‌ربازی 20 ساڵیمان ته‌واو کرد، ئه‌مریکا چیتر پێویستی به سه‌رباز نه‌ماوه له‌سه‌ر زه‌وی، هێشتا ده‌توانین ئه‌مریکا له تیرۆریستان بپارێزین که له ڕێگای ئۆپه‌راسیۆنی کاریگه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناو ئه‌فغانستان و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیانمان پێ بگه‌یه‌ن.
بەئامانج کردنی زەواهیری لە کابول کەمتر لە ساڵێک دوای کشانەوەی کۆتایی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کۆنترۆڵکردنی هێزەکانی تاڵیبان بەسەریدا دێت.