کڵیچدارئۆغڵو: “بە نادادپەروەرانەترین و نا دیموکراسییانەترین هەڵبژاردندا تێپەڕین”

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، کڵیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت و سەرۆکی جەهەپە، هاوکات تاکە ڕکابەریی ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و  تیایدا رایگەیاند، “بە نادادپەروەرانەترین و نا دیموکراسییانەترین هەڵبژاردندا تێپەڕین، بەڵام لەبەرامبەر فشار و ترس و تۆقاندنی نا ئەخلاقی و نا یاساییدا سەرمان دانانەوێنین، لەهەمانکاتدا گەل ئیرادەی گۆڕینی ڕژێمی دەسەڵاتخوازیی نیشاندا.”

کڵیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت و سەرۆکی جەهەپە، هاوکات تاکە ڕکابەریی ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و باسی لە چۆنییەتی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکان کرد.

کڵیچدا ئۆغڵو لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە گوتی: “بانگەوازی لە گەلی تورکیا دەکەم کە تێکۆشانی دیموکراسی درێژە پێبدەن، ئێمە بە نادادپەروەرانەترین و نا دیموکراسییانەترین هەڵبژاردنی ئەم ساڵانەی دواییدا تێپەڕین، هەموو دەرفەت و توانستی دەوڵەتیان خستە بەردەم پیاوێک، بەڵام ئێمە لەبەرامبەر فشار و ترس و تۆقاندنی نا ئەخلاقی و نا یاسایی سەرمان نەچەماندەوە.”

هەروەها  سوپاسی هەموو دەنگدەراندەرانی کرد لەم هەڵبژاردنەدا، و گوتیشی:” گەل ئیرادەی گۆڕینی رژێمی دەسەڵاتخوازیی نیشاندا، جەهەپە لەهەموو بەرەیەکدا تێکۆشانی دیموکراسی کرد و لەمەودواش بەردەوامی پێدەدەین”

وەک یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەنجامی گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکەی سەرۆککۆماری تورکیادا گوتی:” ئەوەی کە زۆر خەمبارم دەکات ئەوەیە کە ئاستەنگی و کێشەیەکی گەورە لەبەردەم وڵاتەکەماندایە، من لە ئێستاوە داوا دەکەم ئەو 25 ملیۆن کەسەی دەنگیان بە ئیرادەی دیموکراسی داوە لەسەرپێ بمێننەوە و بەردەوام بن لە تێکۆشان.”