لە عەفرین 3 کەس بە گولە کوژران

عەفرین – نۆرس پرێس

ڕۆژی یەکشەممە لە شاری عەفرین کە لەلایەن گرووپ ولایەنگرانی تورکیاوە داگیرکراو، لە ئەنجامی تەقەکردن سێ کەس برینداربوون، ئەمەش لە دوای دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بووە سەرۆککۆماری تورکیا

سەرچاوەیەکی تایبەت بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، تەقەکردنەکە لە ئاهەنگگێڕان بووە کە بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بەرێوەچوو و بەو هۆیەوە 3 کەس لە کەمپی مەحمودییە ​​لە عەفرینی داگیرکراو برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەواڵی گیانلەدەستدانی منداڵێک لەئەنجامی ئەو تەقەکردنەی شارەکەدا هەیە بەڵام تا ئێستا لەلایەن بەشی چاودێری ئاژانسی نۆرس پرێس پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دانیشتوانی کەمپەکە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی پۆلیسی سەربازی لایەنگرانی سەر بە تورکیا لەو شارەدا، پاش ئەوەی کە بەشێک لە کەسوکاریان برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاوکرانەوە، بەپێی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا بۆ خولێکی نوێ لەسەر حسابی ڕکابەرەکەی کەمال کلیچدارئۆغڵو، بە 52.43% دەنگ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی