ئەردۆغان دوای بردنەوەی ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا دەبێتە سەرۆکی تورکیا
دیمەشق – نۆرس پرێس
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی ئایاری 2023، سێیەمین خولی پێنج ساڵەی سەرۆکایەتیی تورکیای بەدەستهێنا، بەپێی دوایین ئاماری جیاکردنەوەی دەنگەکان، 98.5٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، 52.50٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەمال کڵچدارئۆغڵو 47.50 دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەوشێوەیە ئەردۆغان خولێکی دیکەش سەرۆککۆماری تورکیا دەبێت.
ئەنجامی نافەرمی سەرکەوتنەکە دوای ژماردنەوەی 100%ی دەنگەکان هات، دواتر ئەنجامە فەرمییەکە لەلایەن دەسەڵاتی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە رادەگەیەنرێت، هەروەها ئەو نارەزاییانەشی لەلایەن پۆپۆزسیۆن پێشکەشکراون، تاوتوێ دەکرێت.
دەنگدەرانی ناوخۆی تورکیا کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمرۆ چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی نێوان ئەردۆغان و داودئۆغڵو وەک سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە.
کاتژمێر 5ی پاشنیوەرۆ بنکە و سندوقەکانی دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە هەموو تورکیا داخران.
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رێژەی 49.5٪ ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، لەبەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو رێژەی 44.8٪ـ ی دەنگەکانی بردبووەوە، بەوەش هیچکامیان نەیانتوانی رێژەی یاسایی بەدەستبهێنن کە 50+1%ی دەنگەکانە و هەڵبژاردن کەوتە گەڕی دووەم.
ئەمەش لە ئەنجامی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان دێت، بۆ یەکەمجار لەو ماوەیەدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا دووبارە دەبێتەوە.