دژە تیرۆری رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
رەقە– نۆرس پرێس
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، کە یەکینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە هەسەدە، بەهاوبەشی لەگەڵ هێزێکی سەر بە دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە دژی شانەیەکی داعش لە دێرەزوور ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی “هەسەدە”، لە ئەنجامدا، ئەندامێکی شانەی “داعش” دەستگیرکرا، هەروەها دەست بەسەر کۆمەڵێک چەک و کەلوپەل و کەرەستە سەربازیدا گیرا.
ناوەندی راگەیاندنی دەلێت، هەینی رابردوو، یەکینەکانی دژەتیرۆر (YAT) بە بەشداریی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە گوندی ئەبو نیتل لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەش دراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەندامێکی داعش کە کاری دەکرد بۆ ئاساییکردنی چالاکەییەکانی داعش لە ناوچەکەدا دەستگیرکرا.
لە 21ی ئایاردا، لە چوار ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا لە حەسەکە و دێرەزوور و مەنبج، هێزەکانی هەسەدە دەستگیرکردنی هەشت ئەندامی داعش راگەیاند.