دیمهشق – نۆرس پرێس
کاتژمێر 5:00 ئێوارە، بنکە و سندوقەکانی دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە سەرتاسەری تورکیا داخران.
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، “پرۆسەی دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا کۆتایی هاتووە، ئێستاش ژماردنەوەی دەنگەکان لە بنکەکانی دەنگدان دەستیپێکردووە”.
هاوکات، ئەحمەد یەنار، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، “راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دواناکەوێت”.
یەنار لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، رێژەی بەشداری لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا زۆر زۆر بوو.
ئەمڕۆ دەنگدەرانی تورکیا جارێکی دیکە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژردانی سەرۆکەی نوێ تورکیا، لەم خولەدا هەر یەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و کەمال کلیچدارئۆغڵو رکابەری یەکتر دکەن.