جۆلانی: نەخشەی جەنگ لە حەڵەب دەگۆڕدرێت
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو)، رایگەیاند، “لەماوەی ساڵێک یان دوو ساڵی داهاتوودا، نەخشەی جەنگەکان لە حەڵەب دەگۆڕدرێت”.
جۆلانی لە میانی گوتارێکیدا لە “کۆنفرانسی شۆڕشگێڕانی ئاوارەی حەڵەب لە ئیدلب”، ئێوارەی دوێنێ شەممە، گوتی “حەڵەب دەروازەی شامە و دەبێت سەرنجی بخەینەسەر، لە ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵدا گۆڕانکاری لە نەخشەی جەنگەکەدا روودەدات”.
سەرۆکی رێکخراوەکە کە ناوی لە لیستە نێودەوڵەتییە تیرۆریستییەکاندایە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە “ئامادەیی سەربازی لە بەرزترین ئاستدایە”.
نزیکەی مانگێک لەمەوبەر، “جۆلانی” لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکان لە ئیدلیب، گوتی کە “ئێمە کارت و خاڵە بەهێزەکانمان بەدەستەوەیە، دوگمەکانی سوڕاندنی مێزەکان و تەقینەوە و گەرمکردنی بارودۆخەکەمان لایە و دەتوانین هەر دوگمەیەک دابگرین بۆ رووبەڕوبوونەوەی چەندین ئاڵنگاری، ئێمە لاواز نین”.