سوتانی کێڵگەکانی گەنم لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، ئاگرێک لە یەکێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کەوتەوە و کێڵگەیەکی گەنمی “بەتەواوی” لەناوبرد، لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.
زاید ئەلناسر، جووتیارێکی خەڵکی شارۆچکەی ‘گرانیج’ە، 90 کیلۆمەتر رۆژهەڵاتی دێرەزوور، رایگەیاند، کاتژمێر نۆی شەوی رابردوو ئاگرێک لە کێڵگەیەکی گەنم کەوتەوە، کە جووتیارێکی خەڵکی چواردەوری شارۆچکەی گرانیج، خاوەندارێتی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی دواکەوتنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە، دانیشتوانی شارۆچکەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام دوای ئەوەی کێڵگەکە بەتەواوەتی سوتا.
لە سەرەتای وەرزی دروێنەی ئەمساڵەوە، هەموو تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆکراونەتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو ئاگرکەوتنەوانەی کە هاوکاتن لەگەڵ وەرزی دروێنەی ساڵانەدا.
بەر لە دوو رۆژ، دانیشتوانی شارۆچکەی زیبان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور توانیان ئاگرێک بکوژێننەوە کە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و کێڵگەیەکی گەنم لە چواردەوری بیابانی شارۆچکەکە کەوتەوە.